
SNNـ بڕیار محەمەد
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر تاپۆکردنی شەش هەزار پارچە زەوی راگەیاند، کە لیژنەیەکی باڵا سەرپەرشتیی پرۆسەکە دەکات.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 1ی تشرینی یەکەم، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لهکۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: “لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی باڵا بۆ تاپۆکردنی ئەو زەوییانەی کارتیان هەبوو پێکهێنرا، له ههولێر 120 هەزار پارچە زەوی کارتیان هەبوو (کارت واتا زەوییەکان دراون بە هاووڵاتیان بەڵام هێشتا تاپۆ نەکراون)، پێشتر 65 هەزاریان تاپۆ کراون و ئەمڕۆش شەش هەزاریان کراونەتە تاپۆ و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت”.
لای خۆشیەوە عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی ههولێر وتی “لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی باڵا پێکهێنراوە، کە نوێنەری پارێزگای هەولێر و شارەوانیی هەولێر و وەزارەتی شارەوانی و وهزارهتى دارایی تێیدا ئەندامن، پرۆسەی تاپۆکردنی زەوییەکان بەردەوام دەبێت”.

More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
20 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
20 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 hours لهمهوپێش



