هێرشی مووشەکی کرایەسەر کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانان

SNN
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پارێزگای دیوانیە، بە موشەک هێرشکرایە سەر کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەگەرچی موشەکەکە نەتەقیوەتەوە، بەڵام زیان بەر یەکێک لە بارهەڵگرەکان کەوتووە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، لەو هێرشەدا کە موشەکەکە نەتەقیوەتەوە و تەنیا بەر یەکێک لە بارهەڵگرەکان کەوتووە، دوای ماوەیەک وەستان، کاروانەکە دووبارە بەرەو بنکەکەی خۆی بەڕێکەوتووەتەوە.
کۆمپانیاکان و شۆفێری ئەو بارهەڵگرانەشی کە لە بواری گواستنەوەدا کار بۆ هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەن زۆرینەیان عێراقین.
ئەمەش دوای ئەوەدێت ئێوارەی دوێنێ خولەکی شەوی رابردووش، چەند موشەکێک ئاڕاستەی بارەگای هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر کرا و لە ئەنجامیشدا هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە. بە گوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، موشەکەکان لەلایەن هێزێکی حەشدی شەعبیەوە ئاراستەی هەولێر کراون.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



