سەرۆکایەتی تورکیا: خوازیارین ماوەی ئەرکە سەربازییەکانمان لە عێراق و سوریا درێژبکەینەوە

Turkish and Iraqi armament a joint military exercise on the Turkish-Iraqi border following a controversial referendum in northern Iraq, in Silopi district in Sirnak , Turkey , 28 September 2017 (Photo by Emrah Oprukcu/NurPhoto)
SNN
سەرۆکایەتی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە یاداشتێکی سێ خاڵی داوەتە پەرلەمانی تورکیا کە تیایدا داواکراوە دەنگ لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکە سەربازییەکانی هێزەکانی تورکیا لە عێراق و سوریا بدەن.
لە یاداشتەکەدا سەرۆکایەتی تورکیا کە واژووی رەجەب تەییب ئەردۆغانی لەسەرە، نوسراوە: ناوچە سنوورییەکانی عێراق و سوریا (هەرێم و رۆژئاوای کوردستان) هەڕەشەی بەردەوامن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی تورکیا.
دەشڵێت: “ئەنقەرە رێز لە سەروەری عێراق دەگرێت و سەقامگیری و یەکگرتوویی نەتەوەیی لە عێراق بە گرنگ دەبینێت”.
لەلایەکی دیکەوە داوای درێژکردنەوەی ئەرکی هێزەکانی تورکیا لە وڵاتانی مالی و ئەفریقای ناوەند و لوبنان دەکات.
هێزەکانی تورکیا بەبیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە و یەپەگە، ماوەی چەند ساڵێکە هێرش و بۆردومانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و زیانی گیانی و ماددی هاووڵاتییانی لێکەوتووەتەوە.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
49 mins لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
2 hours لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
49 mins لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
2 hours لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
2 hours لهمهوپێش



