“پارتى فوئاد حسێن-ى كاندید كردووه بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق”

فوئاد حسێن، وه‌زیرى پێشووى دارایی عێراق
ئه‌مڕۆ هه‌ینى ئه‌ندامێك له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند: حزبه‌كه‌ى كاندیدى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كلاكردووه‌ته‌وه له كابینه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى-ی‌دا.
عیماد باجه‌ڵان، ئه‌ندامى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به میدیاكانى عێراق-ى راگه‌یاندووه: “پارتى یهكلابووتهوه و له ئێستادا فوئاد، حسێنى كاندید كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق”، كه پێشتر وه‌زیرى دارایی بووه له كابینه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى و له وه‌زاره‌تى دادى عێراق به تۆمه‌تى رێگه‌گرتن له پێداچوونه‌وه ژمێره‌ى كۆتایی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم سكاڵاى یاسای له‌سه‌ر تۆماركراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پارتى بۆ میدیا عێراقیيه‌كان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “یه‌كێتى نیشتمانى كاندیدى خۆى بۆ پۆستى وه‌زیرى داد یه‌كلاكردووه‌ته‌وه كه خالید شوانى-یه”، له ئێستادا وه‌زیرى حكومه‌تى هه‌رێمه بۆ كاروبارى به‌غدا.
به‌هۆى نه‌بوونى كاندیده‌وه به‌ره‌به‌یانى رۆژى پێنجشه‌ممه له په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر پۆستى وه‌زیرى ده‌ره‌وه نه‌درا كه پشكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان-ه، هاوكات پۆستى وه‌زیرى دادى عێراق كه پشكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان-ه به‌چۆڵى ماوه‌ته‌وه چونكه كاندیده‌كه‌ى كه عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، بوو نه‌یتوانى ده‌نگى پێویست بهێنێت.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



