6 مەترسیدارترین شوێن بۆ تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشان کرا

خۆپاراستن لە کۆرۆنا
SNN
سەنتەری کۆنتڕۆڵی نەخۆشییە گوازراوەکان و بەرگری ئەمریکا ناسراو بە (CDC) شەش شوێنی گشتی مەترسیدار ئاشکرا دەکات کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تێیاندا بەربڵاوە.
بە شێوەیەکی گشتی (CDC) توێژینەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک تووشبوو کردووە کە دواین جار سەردانی چ شوێنێکیان کردووە، زۆربەی ئەوانەی کە پرسیاریان لێکراوە ئاماژەیان بە چەند شوێنێک کردووە کە برتییە لە 6 شوێن ( چێشتخانە، ئۆفیس، سەرتاشخانە و ساڵۆنەکان، هۆڵێ لەشجوانی، یانەی شەوان، پەرستگا و شوێنە ئاینییەکان). لە %45 تووشبوواکانی ئەمریکا لە هەفتەک پێش تووشبوونیان سەردانی یەکێک لەم شوێنانەیان کردووە، بەڵام چێشتخانەکان لە پلەی یەکەمدا دێت کە زۆرترین هاووڵاتییان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە، پاشان ئۆفیسی کارکردن، پاشان سالۆن و سەرتاشخانەکان و ئەوانەی دیکە.
بۆیە سەنتەرەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات تا دەتوانن بە کەمترین شێوەی سەردانی چێشتخانەکان بکەن و گەر سەردانیشیان کرد با تەواوی رێکارە تەندروستییەکان بگرنە بەر.
More News
-
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
2 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
3 hours لهمهوپێش -
نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی گرێبەستی رۆژانە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
2 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
3 hours لهمهوپێش



