یه‌كێتیی باسكه‌ی سلێمانی چالاكییه‌كانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه و 9 یانه‌ی كوڕان و 6 یانه‌ی كچان به‌شدارن

دیمەنێک لە یاری باسکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
دوای دابڕانێكی زۆر به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دواجار یه‌كێتیی باسكه‌ی عێراق لقی سلێمانی چالاكییه‌كانی خۆی ده‌ست پێده‌كاته‌وه و له یه‌كه‌م چالاكیشیدا پاڵه‌وانێتیی باسكه‌ی كوڕان و كچان بۆ یاری(3×3) به‌ڕێوه‌ده‌بات.
سكرتێری لقی سلێمانی یه‌كێتیی باسكه‌ی عێراق رایگه‌یاند” كه ده‌مانه‌وێت ده‌ست به چالاكییه‌كانمان بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانانمان له‌وه زیاتر دانه‌نیشن و به‌شداری ركابه‌رییه‌كان بكه‌نه‌وه.
بیلال مه‌ولود سكرتێری لقی سلێمانی یه‌كێتیەکە وتی:” به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست بووه، نه‌مانتوانی چالاكییه‌كانمان ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه و ماوه‌یه‌كی زۆره یاریزانانمان دانیشتوون، بۆیه به پاڵه‌وانێتی (3×3) ده‌ست به چالاكییه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:” له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا 9 یانه‌ی كوڕانی شاری سلێمانی و ده‌ورووبه‌ری به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له كچانیشدا 6 یانه ركابه‌ری نازناوه‌كه ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه پێشبینی ده‌كه‌ین پاڵه‌وانێتیه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت و یاریزانانیش ئاستێكی به‌هێز پیشان بده‌ن”.
ماوه‌یه‌كی زۆره به‌هۆی ده‌ستپێنه‌كردنی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتییه‌كان وه‌ستاون، به‌ڵام لقی سلێمانی یه‌كێتیی باسكه‌ی عێراق وه‌ك یه‌كه‌م یه‌كێتی یاری باسكه له‌سه‌ر ئاستی عێراق چالاكییه‌كانی ده‌ستپێدەکاتەوە.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
2 hours لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینار‌و بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
3 hours لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
2 hours لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینار‌و بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
3 hours لهمهوپێش



