مەبەستی حکومەتی هەرێم لە خۆ گونجاندنی وەزارەتی دارایی بۆ مووچە چییە؟

مووچە
SNN- بریار محەمەد
سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێـت “وەكو ئاشكرایە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبێ بەغدا ناتوانێـت مووچەی فەرمانبەران دابەشبكات، دەشڵێت: “بەڵگە بۆ ئەوە نزیكەی دوو مانگە حكومەت بەبێ 320 ملیارەكەی بەغدا توانای دابەشكردنی مووچەی نییە” .
زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند “ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان لای روونبۆتەوە كەوا بەبێ 320 ملیارەكەی بەغدا ناتوانێت مووچەی فەمانبەران دابەشبكات”.
دەشڵێت: “مەبەست لە خۆگونجاندنەكەی وەزارەتی دارایی كە حكومەت رایسپاردووە، خۆی لەگەڵ دۆخەكە بگونجێنێت، ئەوەیە گەر پارەكەی بەغدا لە داهاتوو رەوانە نەكرێت، ئەوا بەو پارەیەی دێتە بەر دەستیان، مووچەی فەرمانبەران دابەشبكەن جا ئەو كات هەر چۆنێك بێت و بە چەند لێبڕینیش بێت” .
وتیشی: “ئێستا بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو پارەكەی بەغدا بگات و هەر ئەو كاتیش دابەشكردنی مووچەی فەمانبەرانی هەرێمیش دەستپێدەكات، بۆیە وەزارەتی دارایی راسپێردراوە ئامادەكاری بكات و خۆیان بگونجێنن لەگەڵ دۆخەكەدا” .
دوێنی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی خۆیدا دۆخی دارایی و پرسی چاكسازی تاوتوێكرد و داوای لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی كرد خۆگونجاندن بكات لەگەڵ خشتەی مانگانەی پێدانی مووچە لە لایەن حكومەتی فیدراڵییەوە، هەروەها بڕیاردرا ڕاپۆرتی سێ مانگی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان بكرێت.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



