
ژێردەریایی SEAWLF
SNN
رادیۆی (ئێن ئار کەی)ی نەرویجی رایگەیاند “حکومەتی وڵاتەکەی بنکەی ئۆلافسفيرن-ی نهێنی نۆژەنکردۆتەوە و دەیەوێت بیخاتە خزمەتی ژێر دەریاییەکانی ئەمریکاوە”.
رادیۆکە ئاماژی بەوەکردووە “هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا پلانیان هەیە سێ ژێر دەریایی گەورە لە جۆرەکانی Seawolf لەو ناوچە نهێنییە بڵاوە پێبکەن”.
بەگوێرەی راپۆرتی میدیاکانی نەرویج بە فشاری ئەمریکا ئەم هەفتەیە رێککەوتن کراوە لەگەڵ حکومەتی ئۆسلۆ تا بنکە دەریاییەکە بۆ بەرژەوەندی واشنتن بەکاربێت.
سەرچاوەی ئاگادار دەڵێن “بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لە ماوەی رابردوودا چەندینجار سەردانی بنکەکەیان کردووە و حکومەتی نەرویج رازی بووە وەک هێزی ناتۆ مامەڵەیان لەگەڵ بکات”.
بنکەی سەربازیی و ئاویی ئۆلافسفيرن کە لە ساڵی 2002ەوە داخراوە، بریتییە لە کۆمەڵگەیەکی گەورە و لە ژێر زەویدایە، لە ژێر شاخێک لە نزیک شاری ترۆمسۆی باکووری نەرویج و پێشتر بۆ چاککردنەوەی ژێردەریایی و چەند خزمەتگوزارییەکی ئاویی بەکارهاتووە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



