
دیمەنێک لە یاری کلاسیکۆ
SNN Sport
رابیتەی لالیگای ئیسپانی کاتی یاری کلاسیکۆی نێوان بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید بڵاودەکاتەوە، کە وابڕیارە یاریەکە لەم مانگە بەڕێوە بچێت.
بە پێی زانیارییەکانی رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی، کلاسیکۆی لالیگا کە لە رکابەرییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولەکەیە، لە 24/10/2020 لە کاتژمێر 5:00 لە ناو یاریگای کامپ نۆی تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنە ئەنجام دەدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، یانەی بەرشەلۆنە لە 20ی هەمان مانگ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا رووبەڕووی یانەی فیرنس ڤارۆس دەبێتەوە.
هەرچی یانەی ریاڵ مەدریدە،رووبەڕووی یانەی شاختاری ئۆکرانی دەبێتەوەو یاریەکەی نێوانیان لە 20ی هەمان مانگ دەبێت.
ریاڵ مەدرید 4 یاری لە لالیگا ئەنجامداوە، بە 10 خاڵ پێشەنگی خولەکەی داگیرکردووەو توانی لە ریاڵ بیتس، ڤەلەد وەلید و لیڤانتی بباتەوە و لەگەڵ ریاڵ سۆسیداد یەکسانبوو.
هەرچی یانەی بەرشەلۆنەیە، لە 3 یاری 7 خاڵی کۆکردووەتەوە و توانی لە یانەکانی ڤیاریاڵ و سەلتاڤیگۆ بباتەوە و لەگەڵ یانەی سڤییا یەکسانبوو.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



