گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 13/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە (13/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- نوێکردنەوە و کلاسیکۆ.
- بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە پێش رۆشتنی لە سەرۆکایەتی یانەکە، دەیەوێت گرێبەستی تیرشتیگن تا ساڵی 2025 نوێ بکاتەوە.
- گۆڵپارێزەکەش چاکبووەتەوە،ئەو دەیەوێت بۆ یاری کلاسیکۆ بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید ئامادە بێت.
- لویس ئینریکی دەیەوێت لە پێشەنگ بمێنێتەوە وئەمشەو رووبەڕووی ئۆکرانیا دەبێتەوە.

مۆندۆدیپۆرتیڤۆ:
- ئامانجی بەرشەلۆنە لە مانگی کانوونی دووەم لە گواستنەوەی زستانە دیپای و فایناڵدۆم و ئیریک گارسیایە.
- ئەم سێ یاریزانە ئامانجی سەرەکی کومانی راهێنەرن و لە هاوینی داهاتوو گرێبەستیان تەواو دەبێت.
- یاری کلاسیکۆی کامپ نۆ لەکاتژمێر 4:00 دەبێت بەکاتی ئیسپانیا.
- ئاداما تراورێ لە یاری داهاتووی ئیسپانیا بەرامبەر بە ئۆکرانیا لە شوێنی ئانسۆ فاتی یاری دەکات.

مارکا:
- بەڵێ بۆ گواستنەوەی هالاند لە ئەگەری نەگواستنەوەی مباپی.
- یانەی ریاڵ مەدرید چاوی لە بەرەوپێشچوونی ئاستی هالاندی نەرویجی و یاریزانی یانەی دۆرتمۆندە،بەڵام مباپی ئامانجی گەورەی یانەی ریاڵ مەدریدە،لە ئەگەری ئەنجامنەدانی گرێبەستی فەرەنسیەکە ئەوا بژاردەی کڕینی هالاند دێتە پێشەوە.
- نادال:” من لەم کاتەی ئێستا یەکێکم لە دوو باشترین یاریزانەکەی مێژووی تێنس.
- لویس ئینریکی بەردەوامە لە گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەی و لە یاری ئۆکرانیا پشت بە کۆمەڵێکی تر یاریزانی دەبەستێت.

ئاس:
- لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ئیسپانیا رووبەڕووی ئۆکرانیا دەبێتەوە و 15 هەزار هاندەر ئامادەی یاریەکە دەبن لە شاری کیێڤ.
- لۆس ئەنجلس لیکەرز بە یارمەتی لیبرۆن جەیمس توانی نازناوی خولی باسکەی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا بباتەوە.
- داهاتوو لە ریاڵ مەدرید، ئۆدیگارد و هالاند .

More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



