جێگریی سەرۆکی لیژنەی یاسایی: پاشەکەوتکردنی پێنج مووچەکەی مووچەخۆران تەواو نایاساییە

SNN- بریار محەمەد
جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: ئەو لێبڕین و پاشكەوتكردنەی مووچەی فەرمانبەران تەواو پێچەوانەی یاسایە و تەنانەت حكومەت هیچ قسەیەكەی یاسایشی نییە بۆ ئەو لێبڕین و پاشكەوتە.
عەباس فەتاح، جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسای لە پەرلەمانی كوردستان بە snnی راگەیاند: دیارە لە ماوەی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان بەدەر لە هەموو یاسا دەستی كردوە بە لێبڕین و پاشكەوت كردنی مووچەی فەرمانبەران كە ئەمەش تەواو پێچەوانەی یاسایە، چونكە هیچ یاسایەك نییە رێگا بەو كارانەی حكومەت بدات .
وتیشی: نازانم چ یاسایەك هەیە رێگای داوە بە حكومەت بە ئارەزووی خۆی هەر مانگە و بە میزاجی خۆی مووچەی فەرمانبەران پاشكەوت دەكات، یان بە رێژەی سەدی لێبڕینی بۆدەكات، ئاخەر چۆن دەكرێت بەو شێوەیە حكومەت مووچە پاشكەوت بكات كاتێكیش پرسیار ئاراستەی حكومەت دەكەین و پێیان دەڵێین بەچ یاسایەك مووچەی فەرمانبەران پاشكەوت دەكەن؟ یان لێبینی بۆ دەكەن؟ هیچ قسەیەكی پێ نیە تەنیا دەڵێت “ئەوە دەكەین بەپێی ئەو توانا داراییەی کە هەمانە، بۆیە بەو شێوەیە دەتوانین مووچە دابەش بكەین”.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
10 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
10 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 hours لهمهوپێش



