
دیمەنێک لە خولی عێراقی
حسێن کەرکوکی- SNN Sport
دكتۆر ئه‌سعه‌د لازم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق ئاشكرایكرد كه ده‌سته‌كه به نیاز نیه بە هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستپێكی خولی نایابی عێراق دوابخات و ئه‌وه‌ی وروژێنراوه له سه‌ر بنه‌مای ئاماده‌كاری تیپه‌كان بە خواستی هه‌ندێک یانه دروست بووه.
لازم له لێدوانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” بڕیارێكی پێشوه‌خت هه‌یه كه خولی نایاب له رۆژی 25ی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كات و له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م واده‌یه تیروپشك ئه‌نجام دراوه ده‌ستپێكی گه‌ڕی یه‌كه‌م جێگیركراوه”.
هه‌روه‌ها وتی:” ئه‌وه‌ی وروژێنراوه به‌وه‌ی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه به نیازی دواخستنی واده‌ی جێگیر كراوه ، ئه‌وە كارێكی نا فه‌رمییه و ئێمه به‌رده‌وامین له سه‌ر هه‌مان واده ، ته‌نیا له ئه‌گه‌ری روودانی چه‌ند بابه‌تێك له ده‌ره‌وه‌ی دهسەڵاتمان بێت یاخود پەیوهست بێت به دۆخی گرێدراوه به دۆخی گشتی ، ئه‌وا لێدوانێكی ترمان ده‌بێت ، به‌ڵام بڕیاری ئه‌م چركەساته ئه‌وه‌یه كه خولی نایاب له واده‌ی جێگیركراو ده‌ستپێده‌كات”.
جێی ئاماژه‌پێكردنه كه چه‌ندین ده‌زگای راگه‌یاندن چه‌ند رۆژێك لهمەوبهر ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه به نیازه ده‌ستپێكی ركابه‌رییه‌كانی خولی نایاب 10 رۆژ دوابخات، واتە بۆ مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو.

More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



