
رۆناڵدۆ و ڤاران
SNN Sport
لە قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە رۆژی 28/10/2020 یانەی یۆڤانتۆس رووبەڕووی بەرشەلۆنە دەبێتەوە و ئێوارەی ئەمڕۆش رۆناڵدۆ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
بە پێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، رۆناڵدۆ بە لای کەمەوە دەبێت ماوەی 10 رۆژ لە کەرەنتین بێت و لە مەشق و راهێنان دووردەکەوێتەوە، یانەی یۆڤانتۆسیش 15 رۆژی تر رووبەڕووی بەرشەلۆنە دەبێتەوە، ئەمەش دوورکەوتنەوەی رۆناڵدۆ بە رێژەیەکی زۆر بۆ ئەو یارییە گرنگە دووپات دەکاتەوە، چونکە رۆناڵدۆ ڤایرۆسەکەش تێپەڕێنێت، لە رووی جەستەییەوە ناتوانێت ئامادەی یارییەکی گرنگی لەوشێوەیە بێت.
کۆتا یاری رۆناڵدۆ بەرامبەر بە فەرەنسا بووە، تۆری هەواڵی ئیسپن ئاشکرای دەکات، سەرجەم پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بۆ یاریزانانی کەڵەشێرەکان کراوە، نێگەتیڤ بووە، هیچ یاریزانێکی ئەو هەڵبژاردەی هەڵگری ڤایرۆسەکە نین، کاماڤینگای یاریزانی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی فەرەنسا کە درێسەکەی رۆناڵدۆ بە دەستهێنا، دوای یاریەکە وتی:” درێسەکە هەرگیز ناشۆرم و لە لای خۆم دەیهێڵمەوە”.

More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش



