
مۆلیدە ئەهلییەکان
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی کانوونی یەکەم 2020، قایمقامی سلێمانی نرخی ئەمپێڕی موەلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی تشرنی دووەم دیاری کرد کە نرخەکەی لە نێوان 5 هه‌زار و “500” دینار بۆ “7” هه‌زار دینار دەبێت، هەروەها بۆ مانگی دوانزه (كانوونی یه‌كه‌م) له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ بۆ (1)ی شه‌و ده‌بێت له و ماوه‌یه‌دا ھەرکاتێک کارەبای نیشیمانی کوژایەوە موەلیده ئه‌هلییه‌كان کارەبا دابین دەکەن.
هەروەها بۆ دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی (11)، دوای هه‌ڵسه‌نگاندن به‌پێی كاتژمێره‌كانی كاركردنیان، نرخی ئەمپێرێک لە نێوان 5 هه‌زار و “500” دینار بۆ “7” هه‌زار دینار دەبێت، به‌ڵام به‌هۆی سوتان محه‌ویله‌ی وێستگه‌ی 132 كه‌ی ڤی له سلێمانی” موه‌لیده‌ی هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك و ناوچه له باشووری سلێمانی موه‌لیده ئه‌هلی زیاتر كاری كردووه له‌به‌رئه‌وه نرخی موەلیده له‌و گه‌ڕه‌كانه زیاتر ده‌بێت بەوپێیەش نرخی ئەمپێڕێک کارەبا لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی تر جیاواز دەبێت”.
سەبارەت بە بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی یانزە تشرینی (دووەم) ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەھلییەکان کارەبا بۆ ھاووڵاتییان دابین بکەن، لەکۆبونەوەکەشدا ئەو خاڵە دوپاتکرایەوە کە پێویستە دوای کوژانەوەی کارەبای نیشتیمانی (10) خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار رووبەڕووی سزایی یاسایی دەکرێتەوە.
More News
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
3 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
3 hours لهمهوپێش



