
کارلۆس کیرۆش
SNN Sport
بە فەرمی کارلۆس کیرۆشی پۆرتوگالی و راهێنەری هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە ، ئەمەش پاش دوو دۆڕانی لەسەر یەک لە بەرامبەر بە ئۆرۆگوایی و ئیکوادۆر لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر.
لە راگەیەنراوێکدا کە یەکێتیی تۆپی پێی کۆڵۆمبیا بڵاویکردووەتەوە، یەکێتیەکە لەگەڵ کیرۆش نەگەیشتوون بە رێککەوتن بۆ بەردەوامبوون، لە هەڵبژاردەی وڵاتەکە،ئێمە بۆ دوو ساڵ ئەم راهێنەرە لەگەڵمان کاری کرد،ئەو لەو ماوەیە کاری گەورەی کردوو زانیاری و ئەزموونی خۆی لەگەڵ ئێمە بە هاوبەشی بەکارهێناوە”.
کیرۆشی تەمەن 67 ساڵ، لە شوباتی 2019 بووە راهێنەری کۆڵۆمبیا،دوای دوو دۆڕانە قورسەکەیان بەرامبەر بە ئۆرۆگوای 3-0 و ئیکوادۆر 6-1،کۆڵۆمبیا لە پلەی حەوتەم دەبینرێت لە کۆی 10 هەڵبژاردەی ئەمریکای باشوور.
کیرۆشی راهێنەری پێشووی ئێران، لە ساڵی 2002 بۆ 2003 و 2004 بۆ 2008 یاریدەدەری راهێنەری مانچستەریونایتد سێر ئەلێکس فێرگسۆن بووە،2003 بۆ 2004 راهێنەری ریاڵ مەدرید بوو،لە ساڵەکانی 1991 بۆ 1993 و 2008 بۆ 2010 راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال بووە، لە ساڵی 1997 بۆ 1999 راهێنەری ئیماڕات بووە، دواتر لە 2000 بۆ 2002 راهێنەری باشووری ئەفریقا بووەو لە 2011 بۆ 2019 راهێنەری ئێران بووە.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش



