“ئەگەر حكومەتی هەرێم پەنا بۆ قەرز ببات دەبێت رەزامەندی پەرلەمان وەربگرێت”

لۆگۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان و دراوى 10 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدهگهیهنێت: ئەگەر حكومەتی هەرێم بەنیازی قەرزی ناوخۆیی یان دەرەكییە بۆ هەر مەبەستێك بێت دەبێت بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان و رەزامەندی پەرلەمان وەربگرێت، دهشڵێت: “بە پێچەوانەوە حكومەت كارێكی نایاسایی دەكات بەبێ رهزامهندى پەرلەمان قەرز بكات”.
ئەرشەد لۆلانی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “بەگوێرەی یاسا ئەگەر حكومەت بیەوێت پەنا بۆ قەرز كردن ببات بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان لە دابەشكردنی مووچە یاخود بۆ هەر بەمەبەستێكی دیكە بێت، قەرزەكه گەورە بێت یان بچوك بێت، دەبێت پەرلەمان رەزامەندی لەسەر بڕی قەرزەكە بدات و هۆكاری قەرزكردنەكهشى لەلا روون بێت”.
وتیشى: “ئەوەی سەرۆكی حكومەت ئەمڕۆ باسی لێوەكرد كە ناچارن پەنا بۆ قەرزكردن ببەن ئەگەر عێراق 320 ملیار دینارەكە نەنێرێت، ئێمە هێشتا نازانین ئاخۆ حكومەت پرس بە پەرلەمان دەكات بۆ قەرزكردن یاخود بۆخۆی سەر بەخۆیانە قەرز دەكات، ئایا قەرزەكە ناوخۆیی دەبێت یان دەرەكی، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا هەر دەبێت حكومەت بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان ئەگەر وا نەكات و سەربەخۆ قەرز بكات ئەوا كارێكی نایاسایی دەكات و لە ئێستاشدا كۆی قەرزەكانی سەر حكومەت بە 28 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێن”.
وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ نووسینگهى رۆژنامهوانى مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت رایگەیاند: “سبەی دەستبە دابەشكردنی مووچە دەكەن و ئەگەر بەغداش 320 ملیار دینارەكە نەنێرێت ئەوا پەنا بۆ قەرز دەبەن تا ئەو كاتەی عێراق ئەو بڕە پارەیه دەنێرێت پاشان دەیدەنەوە بە قەرزەكەدا”.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
30 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
41 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
1 hour لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
30 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
41 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
1 hour لهمهوپێش



