
لۆگۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران ، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە .
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو لایەک زیاتر پەرۆش و خەمخۆری ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانە و هەموو هەوڵ و توانای خۆشی خستووەتەگەڕ بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان . گوتیشی شایستە داراییەکانی هەرێم، مافێکی ڕەوای خەڵکی کوردستانە و هەرگیز سازشی لە سەر ناکەین و بەردەوام دەبین لە گفتوگۆ و دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە پێناو دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم . روونیشیکردەوە کە ”لەم ڕۆژانەشدا بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە بەلێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن. بەلام ئەگەر لە بەر هەر هۆیەک، لە کاتی خۆیدا بەشە مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچارە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە پەنا بۆ قەرز ببات و قەرز بکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەکەی بەغدا، لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە“. دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە ، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەناوی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، بڕیاریدا لە ڕۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئۆکتۆبەر بکرێت بەو داهاتەی لە بەر دەستی وەزارەتی داراییە و بە تەمویلکردنی مووچە بە ڕێژەی 79% . هەروەها ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی داکۆکیکردن لە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا ، پڕۆژەی پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی ئەو رسوماتەی لە بەرامبەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری وەردەگیرێن، لە لایەن جێگری سەرۆکوەزیرانەوە خرایەڕوو و داوایکرد، پەلە بکرێت لە ناردنی زانیاری تایبەت بە خەرجی و داهاتی وەزارەتەکان بۆ لیژنەی باڵا ، بە مەبەستی ڕێکخستنەوەیان.
لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەکەدا، لە لایەن کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ، پڕۆژە بڕیاری تایبەت بە ( دەرماڵەی لە بری کەمئەندامی ) خرایەڕوو ، ئەنجوومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پڕۆژەکەی پەسەند کرد.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



