وەزارەتی ناوخۆ و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆمەکی پەنابەران و ئاوارەکان دەکەن

وەزیری ناوخۆ و نوێنەری یوئێن
SNN- بڕیار محەمەد
کۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه یەکگرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ئه‌مڕۆ رێککه‌وتنێکی هاوبه‌شیان واژوو كرد بۆ دابينكردنى خزمه‌تگوزاری بۆ زیاتر له 94.574 په نابه‌ر ) و 102.860 ئاواره‌ی ناوخۆ)ی نیشته‌جێ له 35 که‌مپ له‌هه‌رێمی کوردستان.
فیلیپا کاندله‌ر، نوێنه‌ری کۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له عێراق رايگه‌ياند “واژووکردنی ئه‌م رێککه‌وتنه نيشانه و به‌هێزیى هاوبه‌شی درێژخايه‌نى ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان له هه‌رێمی کوردستان ده‌خاتەڕوو.
وتیشی: “ئه‌و رێكکه‌وتنه كليلى سه‌ره‌كييه بۆ دابینکردنی خزمه‌تگوزاری و کۆمه‌ك بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵکانی بێ ده‌ره‌تان و پێوست به‌هۆی کاریگه‌ری ده‌ربه‌ده‌ری له سه‌ر ژیانیان، هاوكات په‌يوه‌ندى به‌هێزى كاركردن له‌نێوان دامه‌زراوه‌كانمان رێگه خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن بۆ په‌نابه‌ران و ئاواره‌کانى ناوخۆ له عێراق”.
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان وتی: “ئێمە خۆشحاڵین بەو هاوبەشیيه و هاوكارى بەردەوامی کۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له عێراق بەرز دەنرخێنین، ئەو هاوکارییە يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنى تواناکانمان بۆ به‌رده‌واميدان به دابینکردنی خزمەتگوزارييه بنهڕهتييهكان بۆ پەنابەر و ئاوارەکان له كه‌مپه‌كان و هاوكات به‌هێزكردنى تواناى دامەزراوەکانمان بۆ باشتركردنى ئه‌و خزمه‌تگوزارييانه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماو و بێده‌ره‌تانه له كوردستان تاكو بارودۆخى ناوچه‌كانيان رێگه‌يان پێده‌دات به رێز و شكۆوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵه‌كانيان”.
به‌گوێره‌ی ئه‌م رێککه‌وتنه ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان له وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ڕێوه‌بردن و ههماههنگيكردنى خزمه‌تگوزاری له بواری ژێرخان و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و پاکوخاوێنى له‌گشت که‌مپه‌کانی ئاواره‌ی ناوخۆ و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی کوردستان دابینده‌کات.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش



