شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق هه‌ڵاتنى زیندانیان له هه‌رێم ره‌تده‌كاته‌وه

سزادراوێك له یه‌كێك له زیندانهكانى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق رایگه‌یاند: دروستبوونى پشێوى و هه‌ڵاتنى زیندانیان له زیندانهكانى هه‌رێمى كوردستان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراقدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه كه تێیدا باس له هه‌ڵاتن و دروستبوونى پشێوى له چه‌ند زیندانێكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، ئه‌م بابه‌ته دووره له راستییه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رووداوێكى له‌و شێوه‌یه رووینه‌داوه”.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه هیچ بنه‌مایه‌كى راستى نییه، ته‌نیا بۆ وروژاندنى راى گشتى و سه‌رلێشێواندن به مه‌به‌ستى تایبه‌تى بڵاوكراوه‌ته‌وه”.
به‌یاننامه‌كه‌ى شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق له‌كاتێكدایه كه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له به‌شێك له هه‌ژمار و په‌ڕه‌كانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاكان ڤیدیۆیه‌ك بڵاوبووه كه تێیدا كه‌سێكى به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب قسه ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “پشێوى له‌نێو یه‌كێك له زیندانهكانى شارى هه‌ولێر دروستبووه”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



