
دەستەی دەستپاکی هەرێم
SNN- بریار محەمەد
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو 158 كەیسی گەندەڵی تۆمارکراوە و زۆرترین رێژەی گەندەڵیش لە سنووری پارێزگای دهۆك بووە.
دكتۆر ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: لە ماوەی ساڵانی 2015 تاوەكو ساڵی 2020، 158 كەیسی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە زۆترین كەیسی گەندەڵیش لە سنووری پارێزگای دهۆك بووە كە 65 كەیس بووە و دواتر سلێمانی و 53 كەیسی گەندەڵی و دواتر پارێزگای هەولێر 40 كەیسی گەندەڵی بووە.
وتیشی “بەتەنها لە ماوەی 2020 لە تەواوی هەرێمی كوردستان 70 كەیسی گەندەڵی ڕەوانەی دادگاكانی هەرێمی كوردستان كراوە كە ئەویش زۆرترین رێژەی گەندەڵی لە سنووری پارێزگای دهۆك بووە كە 39 كەیس بووە و دواتر هەولێر 15 كەیس و سلێمانیش 14 كەیس بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ژمارەی ئەو تۆمەتبارانەی كە رەوانەی دادگاكان کراون سزادراون لە ماوەی ئەمساڵ 26 كەس بوون، زۆترین ئەوانەی كە گەندەڵیان لەسەر ئاشكرابووە فەرمانبەری حكومەت بوون و دوای ئەوانیش بەڕێوەبەر و دواتر كاسب دواتریش بەڕێوەبەرە گشتی و بەڕێوەبەری پێشكەوتوو و پاسەوان و پۆلیسی خانەنیشین لە لیستەكەدا بوونیان هەیە.
راشیگەیاند: كۆی گشتی ئەو زانیارانەی ئەمساڵ لەسەر كەیسی گەندەڵی دراوتە دەستەی دەستپاكی بریتبوونە لە 92 زانیاری هەواڵدەری و لەو ژمارەیەشدا بەهۆی هەبوونی بەڵگەی پێویست 87 كەیسی تۆماكراوە لەئێستادا لە ژێر لێكۆڵینەوەدان لەلایەن دەستەكەمانەوە.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
38 mins لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
38 mins لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



