راوێژکاری کازمی هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار ئاشکرا دەکات

دۆلار و دینار
SNN
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری ئابووری مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەموو ئەو هەواڵانە بەدرۆ دەخاتەوە کە حکومەتی عێراقی و بانکی ناوەندی خۆی هەوڵی ئەوەیداوە کە بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرز بکاتەوە.
مەزهەر بە “بغداد الیوم”ی راگەیاند: هەموو ئەو هەواڵانە بەدرۆ دەخەینەوە کە گوایە حکومەتی کازمی دەیەوێت بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بگەیەنێتە 150 هەزار دیناری عێراق و لێرەوە دەمەوێت بە هەموو هاووڵاتییانی عێراق بڵێم تەواوی ئەم هەواڵ و هەوڵانە دورە لە راستییەوەو عێراق هیچ نیازێکی لەو جۆرەی نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد: هەر ئەو دەنگۆیانەی کە بڵاوبۆتەوە وای کردووە بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکاندا بەرزبێتەوەو هاووڵاتییان دەستیان کردووە بە کڕینی دۆلار لە ترسی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی، لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا، بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەگەیەنینەوە بەهای جارانی خۆی ئەویش بە خستنە بازاڕی بڕێکی زۆری دۆلار لە رێگەی بانکی ناوەندییەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا و لە ئێستاشدا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 128 هەزار دیناری عێراقی ئەمەش نیگەرانی زۆری لای هاووڵاتییانی عێراق دروستکردوو وا لێکدرایەوە کە بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی دەگاتە 150 هەزار دیناری عێراقی.
More News
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
14 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
21 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
24 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
October 26, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
14 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
21 mins لهمهوپێش -
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
24 hours لهمهوپێش



