كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینان داوای ئازادكردنی رۆڵەكانیان دەكەن

گردبوونهوهى كهسوكارى دهستگیركراوانى بادینان له ههولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینان لەبەردەم پەرلەمان گردبوونەوە و داوای ئاشكراكردنی چارەنووسی كوڕەكانیان دەكەن، ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیش لە پهرلەمانی كوردستان رایدەگەیهنێت: ئێمە لێرەوە ئەنجوومەنی پارێزگا و حكومەتی خۆجێى دهۆك ئاگاداردەكەینەوە ئەو زەمەنە بەسەرچوو لەسەر خۆپیشاندان و لەسەر لایەنداریەتی خەڵكی دەستگیر بكەن.
ئهمڕۆ یهكشهممه باوكی گۆهدار زێباری، یهكێك لهو رۆژنامهنووسانهى كه له ناوچهى بادینان دهستگیر كراوه لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “دوو مانگ پێش ئێستا كوڕهكهمیان لەنێو ماڵدا رفاند، تاوەكو ئێستاش چارەنووسی نادیارە، نازانین لە كوێیە و هیچ هەواڵێكیشمان لەسەرى پێنەگەیشتووە، رێگاش نادەن كەسمان بیبینن، هۆكاری دەستگیركردنەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، تەنیا ئەگەر قسەیهكی كردبێت یان نا، چونكە ئەو هیچ كێشەیهكی لەگەڵ كهسدا نییه”.
وتیشی: “ئەمڕۆ هاتووینەتە پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەی ئەوان هەوڵێكمان بۆ بدەن و رۆڵەكانمان ئازاد بكرێن، ئەوەی ئێمە زانیاریمان هەبێت گوهدار لە ئاسایشی گشتی لە هەولێر دەستگیركراوه، ئێمە زۆر هەوڵماندا كوڕهكهمان ببینین لە ئاسایشی هەولێر، بەڵام ئەوان رێگهیاننەدا”.
هاوكات شنۆ ئەشقی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتى لە پەرلەمانی كوردستان لەنێو كەسوكاری گیراوەكانی سنووری بادینان رایگەیاند: “دیارە لە ماوەی رابردوودا هەڵمەتێكی فروانی دەستگیركردنی چالاكوان و رۆژنامەنووسان لە سنووری بادینان دەستیپێكرد، شێوازی دەستگیركردنەكەش دوورە لە هەموو رێكارێكی یاسای و مرۆیی، بەبێ فەرمانی دادوەر و لە نیوەی شەودا خەڵك دەستگیر دەكرێت، تەنیا لەبەر ئەوەی نیەتی خۆپیشاندانیان هەیە لە سنوورەكە، دەبێت هەموولایەك باوهڕى بە ئازادی رادەربڕین هەبێت، چونكە فەرمانبهر مافی خۆیەتی داوایی مووچە بكات”.
وتیشى: “ئێمە لە ماوەی رابردوودا یاداشتمان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی حكومەت و لیژنەی مافی مرۆڤ، پرسیاریشمان ئاراستەی حكومەت كردووە ماوەی یەك ساڵه وەڵاممان نادەنەوە، بۆیه ئێمە لێرەوە ئەنجوومەنی پارێزگا و حكومەتی خۆجێى دهۆك ئاگاداردەكەینەوە ئەو زەمەنە بەسەرچوو لەسەر خۆپیشاندان و لەسەر لایەنداریەتی خەڵكی دەستگیر بكەن”.
شنۆ ئەشقی ئهوهشى خستهڕوو: “بەپێی ئەو ناوانە بێت كە بەدەستی ئێمە گەیشتوون نزیكەی 54 كەس لە سنووری بادینان لەماوەی دوو مانگی رابردوودا دەستگیركراون”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


