بەهۆی گاڵتە کردن بە بەژن و باڵای، ژنە وەزیرێکی فەلەستینی پەنا دەباتە بەر دادگا

وێنەی ژنە وەزیرەکە
SNN
مەی کیلە وەزیری تەندروستیی فەلەستین لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دووچاری رەخنە و گاڵتەپێکردنی زۆر بووەوە بەهۆی ناڕێکی و کورتیی باڵایەوە”.
مەی دەڵێت: “لە دادگا سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆمار دەکات کە لە ژێر وێنەکانیدا سوکایەتی و قسەی ناشرینیان بە شێوە و باڵای کردووە”.
لە پۆستێکیدا ئەو وەزیرە فەلەستینییە نووسیوێتی: “هەموو ئەو رەخنە رووخێنەر و قسە ناشرینانەی ئێوە پێمی دەڵێن رامناگرێت لە کاروانی ئەو خزمەتانەی بە نیازم بەردەوام بم لەسەری”.
دەشڵێت: “سکاڵا لەسەر هەر کەسێک تۆمار دەکەم کە بوونەتەهۆی رووشاندنم و لێیان خۆش نابم، چونکە ئەو خوڕەوشتانە دوورن لە کلتووری فەلەستینییەکانەوە”.
ئەو وەزیرە فەلەستینییە پێشتر لە بواری دیبلۆماسی کاریکردووە پێش ئەوەی ببێتە وەزیر، باڵیۆزی دەسەڵاتی فەلەستینی بووە لە ژمارەیەک دەوڵەت.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



