
SNN
لەئێستادا ئیدارەی بایدن تاوتوێی ئەوەدەکات فشاری ئابووری سەر ئێران کەمبکاتەوە بەڵام بەشێوەیەک کە سزا سەرەکییەکانی ئەمریکا لەسەر ئەو وڵاتە لانەبرێت، بەتایبەت ئەو سزایانەی کە خراونەتەسەر کەرتی نەوتی ئێران.
ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگی ئەمریکی لە چوار سەرچاوەی ئاگادارەوە ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، یەکێک لەو بژاردانەی کە ئیدارەی نوێی ئەمریکا تاوتوێی دەکات ئەوەیە رێگە بە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بدات قەرز بداتە ئێران تا ئەو وڵاتە بەڕەنگاری ئەو قەیرانە ئابوورییە ببێتەوە کەبەهۆی کۆرۆناوە تووشی بووە.
یەکێکی دیکە لە بژاردەکانی بەردەم ئەمریکا لابردنی ئەو سزایانەیە کە بوونەتە بەربەست لەبەردەم گەیشتنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران.
میدیا ئەمریکیەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەگەری سووککردنی ئەو سزایانە بەهۆکاریی مرۆییە، بەڵام ئەو سزایانەی کە پەیوەندییان بە کەرتی نەوتی ئێرانەوە هەیە لابردنیان ئەستەمە.
ئەمە لەکاتێکدایە ساڵی رابردوو ئێران داوای لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کرد بڕی پێنج ملیار دۆلار قەرز بداتە ئێران تا رووبەڕووی کۆرۆنا ببێتەوە.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 hours لهمهوپێش



