
گابی و بریسیلای هاوسەری
SNN
گابرێل ئالان تۆفت ئەستێرەی پێشووی زۆرانبازی ئازاد (WWE) کە بە ناوی (تایلەر ریکس) خۆی ناساندبوو، ناو و رەگەزی خۆی گۆڕی بۆ ئافرەت.
گابی وازی لە زۆرانبازیی هێناوە و خۆی تەرخانکردووە بۆ خانەوادەکەی (هاوسەر و کچەکەی) سەنتەرێکی لەشڕێکییان دامەزراندووە و سەرقاڵی راهێنانن.
ئەو زۆرانبازە تەمەن 42 ساڵە باسی چیرۆکی ژیانی خۆی کردووە و دەڵێت: “بە گەشتێکی دوور و درێژ و پڕ نهێنیدا گوزەری کردووە”.
سایتی PR Newswire هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: “گابی لە زۆرانبازێکی پیاوی زەبەلاحەوە خۆی گۆڕیوە بۆ ژنێک کە هەموو تایبەتمەندییەکانی مێینەی تێدایە”.
گابی ئێستا لەگەڵ بریسیلای هاوسەری دەیەوێت ژیانێکی خۆش بژین و ناوی خۆشی لە گابرێل-ەوە گۆڕیوە بۆ گابی.

More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



