23 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون

SNN
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: لە ماوەی دوو رۆژدا سێ باندی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون کە لە 23 کەس پێکهاتوون کە کوردی هەرێمی کوردستان و عەرەب و تورکیان لەناودایە و سێ کەسیشیان ژنن.
پشتیوانی بەهادین، بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو 23 کەسەی کە دەستگیرکراون بەڵگەی تەواو لەسەریان هەیە، بەکارهێنەرن یاخود لەکاتی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەرەکەدا دەستگیرکراون، کە تا ئێستا نازانرێت لە چ جۆرێکە و گواستراوەتەوە بۆ تاقیگەکانمان.
پشتیوانی بەهادین وتی: “لە ماوەی سێ مانگدا 123 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان یان بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون کە 22 بۆ 23 کەسیان لە رەگەزی مێن، ژنان زیاتر لە بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەرن نەک بازرگانیکەر”.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: “توانیومانە دەستبەسەر ئەو ماددە سەرەتاییانەدا بگرین کە ماددەی هۆشبەری لێ دروستدەکرێت”، بەڵام رەتیکردەوە لە هەرێمی کوردستان ماددەی هۆشبەر دروستکرابێت و دەڵێت: هەرێم وەک دەروازەیەک بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ دەرەوەی وڵات بەکاردێت.
ئەوەشی وت: “جێگەی داخە کە بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە”، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد سەبارەت بە هەوڵەکانیان بۆ رێگریکردن لە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر هەماهەنگی باشیان لەگەڵ ئاسایشی هەولێر هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی هاوکاری دەزگا ئەمنییەکانن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر.
بەشێک لەو چەک و کەرەستە نایاساییانەی کە ئاسایش دەستی بەسەردا گرتوو.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش



