
ئەردۆغان
SNN
170 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا نامەیەکیان ئاڕاستەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان کردووە و داوا دەکەن ئیدارەی نوێی ئەمریکا هەڵوێست و سیاسەتی دژ بە حکومەتەکەی ئەردۆغان و پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا توندبێت.
لە کاتێکدایە کە ئیدارەی ئەمریکا سەرقاڵی داڕشتنی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەیەتی، ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس وتوویانە: “ئەردۆغان بووەتەهۆی ئەوەی ئاڵۆزی لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا دروستبکات”.
کۆنگرێسمانەکان وتوویانە “پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ و خراپی رەوشی دیموکراسیەتە لە تورکیا مایەی نیگەرانیە بۆ ئەمریکا”.
یەکێک لەو پرسانەی کە تیشکیان خستووەتەسەر، “خراپی رەوشی ئازادی رادەربڕین”ە لە تورکیا کە بەوهۆیەوە سەدان رۆژنامەنووس خراونەتە زیندان.
دەشڵێت: “ئەردۆغان بووەتەهۆی ئەوەی سیستەمی دادوەری لە تورکیا لاوازبێت و سیاسەت پەلبکێشێتەناو دام و دەزگا سەربازی و هەواڵگرییەکانی ئەو وڵاتە، سیاسەتمەدارە ئۆپۆزسیۆنەکان و کەمە نەتەوەکان لە تورکیا نادادپەروەرانە خراونەتە زیندان.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



