
هێڵی شەمەندەفەر لە کوردستان
SNN
وەزيری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم گرێبەستی هێڵی ئاسنینی لەگەڵ چەند کۆمپانيايەک واژووکرد.
دانا عەبدولکەريم وەزيری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسيدا ئاماژەی بەوەکرد: “کۆمپانيايەکی ئەڵمانی و دوو کۆمپانيای ئيسپانی هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژەی هێڵی ئاسن دەکەن”.
وتیشی:”هێڵی ئاسنين درێژييەکەی لە سەرتاسەری هەرێم 915 کيلۆمەتر دەبێت لە دوای تەواوبوونی هەموو قۆناغەکان کە بە سێ قۆناغ ئەنجامدەدرێت”.
باسی لەوەشکرد:”قۆناغی يەکەم بەدرێژای 620 کيلۆمەتر و قۆناغی دووەم 135 کيلۆمەترە وە قۆناغی سێيەم 160کيلۆمەترە”.
سەبارەت بە تێچووی پڕۆژەکەش وەزيری ئاوەدانکردنەوە رايگەياند:”تێچووی پڕۆژەکە لەسەرو مليارێک دۆلارەوە دەبێت، بەڵام تا هەڵسەنگاندنەکانی کۆمپانياکان تەواونەبێت تێچووەکەی بە تەواوی ديارنييە”.
دانا عەبدولکەريم دەشڵێت:”لە ساڵی 2012 وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ماستەرپلانی هێڵی ئاسنی لە هەرێم دياريکرد، بۆيە لە ئێستادا ئەو سێ کۆمپانیایە بانگهێشت کراون بۆئەوەی لەم ساڵدا دەست بکەن بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە “.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



