
سەرانی عێراق ئوردون و میسر
SNN
بەمەبەستی رێزگرتن لە قوربانیانی رووداوێکی شەمەندەفەر لە میسر کە چەندین کەس تیایدا گیانیان لەدەستدا، لوتکەی سێ قۆڵی عێراق، میسر و ئوردن دواخرا.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ میسر رایگەیاند: بەناوی خۆمان و گەلی عێراقەوە درود بۆ گیانی قوربانییەکان دەنێرین و چارەسەری پەلەش بۆ برینداران دەخوازین، بەم بۆنەیەشەوە و وەک ھاوسۆزی دواخستنی لوتکەی سێ قۆڵی رادەگەیەنین.
وتیشی: سەرەخۆشی لە گەل و سەرۆك کۆماری میسری عەرەبی دەکەین لە کارەساتی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە سوھاج.
ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سوهاج-ی باشووری وڵات دوو شەمەندەفەر بەیەکیاندا داوە.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، نزیکەی 32 کەس گیانیانلەدەستداوە و 66 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بڕیاربوو سبەینێ شەممە شا عەبدوڵا شای ئوردون بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی سێقۆڵیی لەگەڵ عێراق و میسر بگاتە شاری بەغدا و دواتریش بچێتە سەر گۆڕی پاشاکانی عێراق لە ناوچەی ئەعزەمیە، دواتر کۆبوونەوەی سێقۆڵی ئەنجامبدەن.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



