مەسرور بارزانی “حکومەتی هەرێم ئامادەیە ئەرکەکانی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ بکات”

SNN
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تێپەڕاندنی بودجە سەرکەوتنە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد: حکومەتی هەرێم بە هەموو جۆرێک ئامادەیە ئەو ئەرکانەی لەسەر شانیەتی لە بەرامبەر بەغدادا جێبەجیی بکات، چاوەڕوانین حکومەتی عێراق شایستە داراییەکانی فەرمانبەران بۆ مانگەکانی 1,2,3 بنێرێت، دەستخۆشی تەواومان لە شاندی هەرێم هەیە کە سەردانی بەغدایان کردوو توانیان هەرێم و ناوەند بگەیەنە رێککەوتن، شاندی هەرێم ئامادەی تێدایە جارێکی دیکە سەردانی بەغدا بکاتەوە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی لێبڕینی مووچەی مووچەخۆران کە خۆی ناوی برد “خۆگونجاندن”، رایگەیاند، “حکومەتی هەرێمی کوردستان پەرۆشە مووچە لە کاتی خۆی بدرێت.. ئێستاش بەپێی ئەو داهاتانەی هەیە، نەوتی، حکومەتی عێراق و نیوەی داهاتی ناوخۆ.. بێگومان کاری لەپێشینە ئەوەیە ئەو پارەیەی هەیە بخرێتە سەر مووچەی فەرمانبەران.”
لە بەشێکی دیکەی قەسەکاندا مەسرور بارزانی باسی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد و ئاماژەی بەوەکرد: “لیژنه‌یه‌كی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هه‌یه و ئه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن و بۆ ئه‌وان جێده‌هێڵرێت، كه چ رێكارێك ده‌گرنه به‌ر، به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر خۆپارێزی خودی خه‌ڵكه‌كه‌یه، جارێ شوێنه گشتییه‌كان داخراون، به‌ڵام پێویسته خه‌ڵكی خۆیان بپارێزن و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شانه”.
ئاشكراشی كرد، “هه‌ر هاووڵاتییه‌ك هه‌وڵی خۆپاراستن بدا، حكومه‌ت گرفت بۆ هیچ شتێك دروست ناكات تا پێویست بكات شوێن دابخات، داوای من له هاووڵاتیان و خوشك و برایانی خۆشه‌ویست ئه‌وه‌یه، خۆیان خۆیان بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه رووبه‌ڕووی ئه‌و په‌تایه ببینه‌وه”.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەشی وت “هێشتا مه‌ترسی تیرۆر له‌سه‌ر عێراق به‌رده‌وامه، مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان به گرنگ ده‌زانین، وه‌كو هه‌رێمی كوردستان بۆچوونی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ڕوو، به‌ڵام وه‌كو به‌شێك له لایه‌نه عێراقییه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن”.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش



