“تاڵیبان بەنیازە دووبارە ئیمارەتێکی ئیسلامی لە ناوچەکەیدا دروست بکاتەوە”

SNN
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە ڕایگهیاند: پلانی تاڵیبان سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی ئیماراتی ئیسلامییە و رهتیكردهوه وڵاتهكهی رێگه بهوهبدات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەڕمی هەواڵی ئێران IRNA، لە وتارێکیدا کە لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنڵاین بە بەشداری وەزیری دەرەوەی هیندستان، سوبراهمانیام جایشانکار و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەفغانستان، حەمدوڵڵا موهیب پێشکەشی کرد، زەریف هەڵسەنگاندنی بۆ گفتوگۆکانی ئاشتیی لە ئەفغانستان و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە کرد.
زەریف ئاماژەی بەوە کرد کە ناگونجێت ئەفغانستان بگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1990، وتی ”دەزانین کە پلانی تاڵیبان سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی ئیماراتی ئیسلامییە، بەڵام ئەو پلانە کردەیی نییە و رێککەوتنێکی گشیتیی نییە بۆ ئەوە، ئێران و وڵاتانی ناوچەکە رێگە نادەن ئەفغانستان بگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 90کان”، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد کشانەوەی ئەمریکای لە ئەفغانستان بە هەنگاوێکی ئەرێنیی لە قەڵەمدا و رایگەیاند: ”نابێت تاڵیبان ئەو هەلە بۆ زیادکردنی توندوتیژی بەکاربهێنێت، دەبێت تاڵیبان بەبێ لەدەستدانی کات لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستاندا بکەوێتە گفتوگۆی جددیەوە”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



