
SNN
نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ لە شاری هەولێر رايگەياند: “هەواڵی گيانلەدەستدانی پياوێک لە نەخۆشخانەکەمان بەهۆی دەرزی هەڵە راست نييە و نەخۆشەکە بەهۆی جەڵدەی دڵەوە گيانيلەدەستداوە”.
نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ لە راگەيەندراوێکدا بلاويکردووەتەوە: “دواى ئه وەى له چه ند په يج و سایتیک هه والى مردنى كه سێك به ناوى (جلال عزيز) له نەخۆشخانەکەمان سەنتەری دڵ به ده رزى هه ڵە بڵاو بووە، ئه م هه واڵە دووره له راستى و سەرلەبەری ئەم هەواڵە ڕەت دەکەینەوە”.
راشيگەياند: “ناو براو تووشى جه لته ى دڵ بوو بوو پيش دوو روژ، گەيەندرايه سه نته رى دل، قەستەرەى دڵی بۆ کرا و له ژير چاودێرى پزيشكىدا بوو، له به ر ئەوەى بارى ته ندروستى جيگير نەبوو تووشى پەكەوتنى دل بوو، لەبەر ئەو هۆکارە گيانيلەدەستداوە، ئەوەش دوای ئەوەی هەموو چارەسەرێکی پزيشکی بۆ کراوە”.
شەوی رابردوو خانەوادەی پياوەکە رايانگەياند: “نەخۆشەکەيان تەندروستی باشبووە، بەڵام لە نەخۆشخانە دەرزييەکی ئازارشکێنی بۆ کراوە و بەوهۆيەوە لە دوای نيو کاتژمێر گيانی لەدەستداوە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
16 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
17 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
16 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
17 hours لهمهوپێش



