
SNN
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت ئەو جۆرەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بە “كۆرۆنای هیندی” ناو دەبرێت، گەیشتووەتە 44 وڵات.
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە راپۆرتێکیدا كە لەبارەی كۆرۆنای هیندی بڵاویكردووەتەوە. رایگەیاندووە: ئەو جۆرەی ڤایرۆسەكە بەناوی “بی یەك 617” بە فراوانی بڵاو بووەتەوە و ناوی كۆرۆنای هیندی لێ نراوە، دۆخی هیندستانی ناجۆر كردووە و رۆژانە خەڵكێكی زۆر لەو وڵاتە بەهۆیەوە گیان لە دەست دەدەن، ڤایرۆسەكە لە مانگی ئۆكتۆبەری رابردوو لە هیندستان سەریهەڵدا و ئێستا زۆر بە فراوانی بە وڵاتاندا بڵاوبووەتەوە.
بەپێی راگەیاندنی رێكخراوەكە، زۆرینەی ئەو وڵاتانەی تووشی كۆرۆنای هیندی بوون، لە وڵاتانی ئاسیایی و ئەوروپایین.
تا دووشەمە رابردوویش ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە هیندستان گەیشتە سەرووی 21 ملیۆن كەس، شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا دۆخێكی زۆر مەترسیداری لەم وڵاتە هێناوەتە كایەوە و 230 هەزار كەس بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە. لە هیندستان ئۆكسجین بەشی نەخۆشەكان ناكات و ژمارەی قوربانی ئەوەندە زۆر بوون، بە ناشتن یان سووتاندنیان راناگەن.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



