
غەزە، فۆتۆ:
SNN
ئیسرائیل و حەماس دوای 11 رۆژ لە شەڕ و هێرشکردنەسەر بنکە و بارەگاکانی یەکتر، ئەمڕۆ بڕیاریاندا ئاگربەست جێبەجێ بکەن، لە کاتژمێر 2ی سەرلەبەیانییەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە ئاگربەستەکەدا ئیسرائیل دەستپێشخەری کرد و تاکلایەنە رایگەیاند، سەرچاوەیەک لە نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە میدیاکانی وڵاتەکەی وت کە پێشنیازەکەی میسرییان بۆ ئاگربەست قبوڵکردووە بەبێ هیچ مەرجێک و لە بەرەبەیاندا جێبەجێ دەکرێت.
لەدوای ئەو راگەیەندراوە زەنگی ئاگادارکردنەوەی مووشەکەکانی ئیسرائیل لە باشوور کپکرا.
دواتر ئوساما حەمدان بەرپرسی باڵای حەماس بە میدیای فەرمی بزووتنەوەکەی وت کە دڵنیاییان پێدراوە لەبارەی ئاگربەستەکەوە و وتیشی “شۆڕشەکەمان لەبەردەم هاوکێشەیەکی نوێ و سەرکەوتنێکی نوێدایە” رایگەیاند کە پابەندی ئاگربەست دەبێت.
لەدوای شەڕ و ئاڵۆزییەکانی کەرتی غەزە کە بە سەدان قوربانی لێکەوتەوە، ژمارەیەک وڵاتی زلهێز لەنێویشیاندا ئەمریکا داوای ئاگربەستیان کردبوو.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


