
رۆشتنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرچاوەيەک لە وەزارەتی دارايی رايگەياند: “سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا حكومەتی هەرێم و عێراق بە دیاریكراوی وەزارەتەكانی نەوت و دارایی هەرێم لەگەڵ وەزارەتەكانی نەوت و دارایی عێراق نەیانتوانیوە بگەنە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش”.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو: “ئەمڕۆ یەك شەممە هیچ شاندێكی سیاسی و تەكنیكی هەرێم سەردانی بەغدا ناكەن، بەڵكو وابڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێك بە سەرۆكایەتی ( قوباد تاڵەبانی) جیگری سەرۆكی حكومەت و ئەندامانی دیكەی شاندەكەی پێشووتری حكومەتی هەرێم كە لەگەڵ بەغد گەیشتنە رێككەوتن لەسەر بودجەی گشتی عێراق و پشكی هەرێم بڕۆنەوە بەغدا”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “هۆكاری سەردانینەكردنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا لە ئەمڕۆ یەكشەممە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە تا ئێستا حكومەتی هەرێم و عێراق بە دیاریكراوی وەزارەتەكانی نەوت و دارایی هەرێم لەگەڵ وەزارەتەكانی نەوت و دارایی عێراق نەیانتوانیوە بگەنە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش لە سەر پرسی چۆنیەتی رادەستكردنی پارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم و گەڕاندنەوەی لە %50ی داهاتی ناوخۆی هەرێم، ئەوە سەرەڕای ئەوەی هێشتا نازاندرێت چۆن ماڵەی لەگەڵ پشكی هەرێم بۆ پێنج مانگی رابردوو بكرێت”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو: “گەشبینین بەوەی كە بۆمانگی داهاتوو سەرجەم كێشەو گرفتەكانی بەردەم ناردنی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق چارەسەر بكرێت و هەروەها دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو بۆ رادەستكردنی پارەی نەوت و داهاتی ناوخۆی هەرێم بە حكومەتی عێراق بدۆزرێتەوە”.
More News
-
پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



