
مووچە
SNN- عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێک لە وەزارەتی دارايی رايگەياند: “دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە هاوشیوەی مانگی رابردوو بە لێبڕینی لە %21 دەبێت، بۆ ئەومەبەستەش داوا لە یەكە ژمێریارییەكان كراوە لیستی مووچە رەوانەی گەنجینەكان بكەن و رۆژی سێ شەممەش دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێت”.
بەرپرسێك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم تایبەت بە SNNی راگەیاند: ئەمڕۆ لە لایەن وەزارەتی دارایی داوا لە یەكە ژمێریارییەكانی سەر بە وەزارەت و فەرمانگە حكومییەكانی هەرێم كراوە كە لیستی مووچەی مانگی پێنج بە لێبڕینی لە %21 ڕەوانەی گەنجینەكان بۆ ئەوەی ڕۆژی سێ شەممە 25/5/2021 دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە ناردنی لیستی مووچە بە بەراورد بە مانگی پێشوو چەند ڕۆژێك دواكەوت ئەوەش بە مەبەستی چاوەڕوانیكردنی لە ناردنی پشكی هەرێم لەلایەن بەغداوە بۆ ئەوەی ڕێژەی لێبڕین كەمبكرێتەوە یاخود لاببرێت، بەڵام دواجار لەلایەن وەزارەتی دارایی بڕیاردرا كە مووچە بە لیبڕینی لە %21 دابەشبكرێت ئەوەش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا لەلایەن بەغداوە هیچ بڕە پارەیەك ڕەوانە نەكراوە.
دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە بە لێبڕینی لە %21 لە كاتێكدایە كە دوو مانگ بەسەر خستنەبواری جێبەجێكردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق تێدەپەڕێت كە پشكی هەرێم بە لە%12.67 دیاریكراوە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش



