سزای زیندانی بەسەر بەرێوەبەری پێشووی بانکی بازرگانی عێراقدا درا

دادگای بەغدا
ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی رەسافە به‌تۆمه‌تی به هه‌ده‌ردانی 30 ملیۆن دۆلار، ماوه‌ی حه‌وت ساڵ زیندانی به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی بانكی بازرگانی عێراقیدا سەپاند.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ئەمڕۆ 16ی ئایار بڵاویکردەوە: “حەمدیە جاف به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی بازرگانی عێراقی له ساڵی 2014دا، به ئه‌نقه‌ست زیانی له موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت گەیاندووە ئەوەش له‌رێگه‌ی قه‌رزی دارایی رێگه پێنه‌دراوه‌وه به‌یه‌كێك له كۆمپانیاكان، به‌وه‌ش 30 ملیۆن دۆلاری به‌هه‌ده‌رداوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دادگای باڵای تاوانه‌كانی ره‌سافه، كه تایبه‌ته به دۆسیه‌ی ده‌ستپاكی به پشت به‌ستن به به‌ڵگه و وه‌رگرتنی وته‌ی نوێنه‌ری یاسایی بانكی بازرگانی، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سەر به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كه ئەنجام داوە و تۆمەتەکانی لەسەر ساغبووەتەوە.
دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئه‌و به‌رپرسه‌ی بانكی بازرگانی عێراق له ئێستادا هه‌ڵاتوه و به‌گوێره‌ی مادده‌ی 340 له‌یاسای سزادانی عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



