دەستگیرکردنی فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی ناڕەزایەتی و کاردانەوەی لێکەوتەوە

قاسم-موسڵیح
SNN
دوابەدوای دەستگیرکردنی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار، لایەنگرانی ئەو هێزە ناڕەزایەتییان دەربڕی و هێزە ئەمنییەکانیش چەند رێکارێکیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناڕەزایەتیەکان گرتەبەر.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند: ” بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیررۆر لە 21ی ئادار فەرمانی گرتن بۆ قاسم موسڵیح فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی حوشدی شەعبی لە ئەنبار دەرچووە و رۆژی چوارشەممە فەرمانەکە جێبەجێکراوە”.
راشیگەیاندوە: لیژنەیەکی هاوبەش لێکۆڵینەوە لەو فەرمادەیەی حەشدی شەعبی دەکن.
بەپێی چەند سەرچاوەیەک قاسم موسڵیح تۆمەتبارە بە تێوەگلان لە هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد.
پاش دەستگیرکردنی ناوبرا بەشێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەغدا ناڕەزایەتیان نیشاندا و دەستیان بەسەر دەروازەیەکی ناوچەی سەوزدا گرت، هەر بۆیە ژووری ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا بڕیاریدا بە توندکردنەوەی رێوشوێنە ئەمنییەکان و قەدەغە کردنی چوونەناوەوە و هاتوچۆی کاروانی ئۆتۆمبێلە سەربازیەکان لە بەغدا.
لە لایەکی ترەوە پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئازادکردنی قاسم موسڵیح لە تویتێکدا موهەند عیقابی وتەبێژی راگەیاندنی دەستەی حەشدی شەعبی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و رایگەیاند: “چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لیژنەی هاوبەشین، کە پێکهاتووە لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، ئاسایشی نیشتمانی و دەستەی ئاسایشی حەشدی شەعبی”.
هاوکات بە مەبەستی هێورکردنەوەی دۆخەکە سەرکردە باڵاکانی شیعەکان هەوڵەکانیان چڕکردوەتەوە و نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
20 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
21 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
20 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
21 hours لهمهوپێش



