قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتی بۆردی باڵای رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی دەکات

قوباد تاڵهبانى، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم
SNN
بەمەبەستی جێبەجێكردنی پلانی روبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی، بۆردێكی باڵا بەسەرۆكایەتی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێكهێنرا.
ئەمڕۆ 26ی 5ی 2021 بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبونی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و لایەنە پەیوەندیدارەكان، دووەمین كۆبونەوەی تایبەت بەڕوبەڕووبونەوەی وشكەساڵی لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا.
لەكۆبوونەوەكەداو لەبەر رۆشنایی بڕیارەكانی یەكەمین كۆبوونەوەی تایبەت بەرووبەرووبونەوەی ئەو دیاردەیە، تاووتوێی ئەو كاریگەرییانە كرا كە وشكەساڵی لەناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستاندا دروستی دەكات، لەمبارەیەوە دكتۆر هەڵۆ عەسكەری راوێژكاری تایبەتی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران راپۆرتێكی پێشكەش كرد لەسەر چۆنێتی رووبەرووبونەوەی وشكەساڵی و كەمكردنەوەی زیانەكانی لەسەر سێكتەرە جیاوازەكان.
لەتەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا بەوردی گفتوگۆكرا دەربارەی چۆنێتی دەستپێكردنی قۆناغەكانی رووبەرووبونەوەی دیاردەی وشكەساڵی، لەوبارەیەوە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: “دەبێ هەنگاوی بەپەلە بگرینەبەرو بۆ ئەو مەبەستەش پلانێكی تۆكمە هەبێت بۆ دابینكردنی ئاوی پاك بۆ هاووڵاتیان”.
هاوكات لەكۆبوونەوەكەدا پێداویستییەكانی هەر سێكتەرێك بەپێی ناوچە و پارێزگاكانی هەرێم و میكانیزمەكانی رووبەرووبونەوەی وشكەساڵی خرایەڕوو، لەمبارەیەوە پێشنیازی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان تاووتوێكرا و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بۆردێكی سەرەكی بۆ رووبەرووبونەوەی وشكەساڵی بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بۆردێكی لاوەكی لەسەر ئاستی پارێزگاو یەكە ئیدارییە سەربەخۆكانیش دروست بكرێت، بڕیاریشدرا كە رێكاری پێویست بۆ رێگری لەبەفیڕۆدانی ئاو لەهەرێمی كوردستان بگیرێتەبەر.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



