
SNN
نزیکەی 100 خێزانی عێراقی کە لە کەسوکاری داعش پێکدێن و لە ماوەی رابردوودا لە کەمی هۆل-ی رۆژئاوای کوردستاندا مابوونەوە، ئێستا گەڕاونەتەوە عێراق.
بەرپرسێکی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوا بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، 94 خێزانی عێراقی کە لە 381 کەس پێکهاتوون کەمپی هۆلیان جێهێشتووە و بە پاس لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
ئەو بەرپرسەی رۆژئاوا وتووشیەتی: گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانە لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی پێشتری نێوان بەغدا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشدایە، ئەمە یەکەم کاروانە و لە داهاتووشدا بە چەند قۆناغێک هاووڵاتییانی عێراقی لە کەمپی هۆلەوە دەگوازرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.
ئەوەشی خستەڕوو ئەو خێزانانە دەگوازرێنەوە بۆ کەمپێک لە عێراق، بەبێ ئەوەی هیچی دیکە لەبارەیانەوە ئاشکرابکات.
کەمپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستان دەیان هەزار کەسی لەخۆگرتووە کە لە خێزانەکانی داعشن، ئیدارەی خۆسەری چیتر توانای پاراستن و لەخۆگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی نەماوە و لە هەوڵدایە بیانییەکانی ئەو کەمپە بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتی خۆیان، ئەگەرچی بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا رەتیدەکەنەوە ئەو کەسانە وەربگرنەوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
7 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
7 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش



