
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیاوەری خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی لە شاری سلێمانی سەردانی دامەزراوەی ڤیم -ی كرد و بەشەكانی دامەزراوەكەی بەسەركردەوە.

لەنزیکەوە بەدواداچوونی بۆ کار و چالاکییەکانیانی کرد کەلەماوەی دوو ساڵی رابردوو چەندین کاری جیاوازیان لە بوارە جیاجیاکاندا پێشکەشکردووە.
لەبەرامبەر ئەو پرۆژە نوێیانەدا ھاوسەرۆک دەستخۆشی لەسەرۆک و کارمەندانی دامەزراوەی ڤیم -ی کرد کە لەتەمەنی کورتیاندا لەبوارەجیاجیاکاندا، خزمەتیانکردوە و دەستگیرۆی دەیان گەنجیان کردوە بۆ خستنەسەر کارو خۆبیینینەوەیان لەتوانا و بەھرەکانیان و خستەسەرشاڕێی کارکردنیان.

روونیکردوە: وەک یەکێتی پشتگیری و پشتیوانی ھەرپڕۆژەیەکی ھەمەچەشنەی لەم شێوەیەدەکەن کەخزمەت بەتوێژی گەنجان و پێشخستن و دەرخستنی تواناو بەھرەشاراوەکان دەکات و رێنیشاندەردەبێت بۆ پێشخستنی کایەکانی رۆشنبیری و رووناکبیری و بەپێزانینەوە لەرۆڵی نووسەران و خاوەن قەڵەم و بەھرەدارانی رووانی کە رۆڵی گرنگ دەگێڕن لەکۆمەڵگاو بەردەوامن لەخزمەتەکانیان.

More News
-
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
31 mins لهمهوپێش -
نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی گرێبەستی رۆژانە
1 hour لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
31 mins لهمهوپێش -
نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی گرێبەستی رۆژانە
1 hour لهمهوپێش



