هیندستان لە مانگی نیساندا لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانە بووە کە نەوتی عێراقیان کڕیوە

نەوتی عێراق
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراقی “سۆمۆ” رایگەیاند:” کە وڵاتی هیندستان لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدا دێت کە هاوردەی نەوتی عێراقیان کردووە بۆ مانگی نیسان”.
سۆمۆ لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد کە لە کۆی 32 کۆمپانیای نەوتی کە نەوتی عێراق دەکڕن 8 کۆمپانیایان هیندی بووە، ئەمەش وای کردووە کە وڵاتی هیندستان لە پلەی یەکەمدابێت لە کڕینی نەوتی عێراق، لە دوای وڵاتی هیندستانیشەوە کۆمپانیاکانی کۆریای باشوور پاشان کۆمپانیا ئەمریکییەکان دێت، پاشان کۆمپانیا بەریتانییەکان و مالیزییەکان و فەرەنسی و هۆڵەندی و ئیتاڵی و تورکییەکان دێت.
سۆمۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرترین ئەو کۆمپانیایانەی کە نەوتی عێراقیان کڕیوە کۆمپانیای “باهارات”ی هیندی بووە، لەگەڵ ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی، بی بی بەریتانی. ساراس-ی ئیتاڵی.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
2 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
2 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 hours لهمهوپێش



