سەرۆکایەتییەکانی عێراق: پێویستە چەک تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بێت

SNN
سەرۆکایەتیەکانی عێراق گرژییەکانی رۆژی چوارشەممەی بەغدایان بە دەستدرێژی بۆ سەر شکۆی دەوڵەت ناوبرد و جەختیشیان لەوە کردەوە کە دەبێت چەک تەنها لەدەست دەوڵەتدا بێت.
بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆبوونەوە و پرسی گرژییەکانی بەغدایان تاوتوێ کرد، کە تیایدا ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی لە دژی دەستگیرکردنی فەرماندەیەکیان بە چەکەوە ناوچەی سەوزیان گەمارۆ دابوو.
سەرۆکایەتیەکانی عێراق ئەو جموجۆڵ و بارگرژیەیان بە دەستدرێژی بۆ سەر شکۆی دەوڵەت و پێشێلکردنی ئاشکرای مافی دەوڵەت لە دەرکردنی بڕیارە سەربازی و ئەمنییەکان ناوبردووە و رایانگەیاندوە: “زیانێکی زۆر بە ئەو هەوڵانە دەگەیەنێت کە لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیر لە وڵاتەکە خراونەتەگەڕ”.
هەر لەو رووەشەوە جەختیان کردوەتەوە، کە “دەبێت چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت”.
هاوکات لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەیاندا سەرۆکایەتیەکانی عێراق پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان تاوتوێ کرد و تەئکیدیان لەوەکردەوە، کە پێویستە هەڵبژاردنەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆی لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
رۆژی چوارشەممە دوای ئەوەی قاسم موسڵح فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی بە پێی مادەی چواری تیرۆر دەستگیرکرا، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو هێزە بە چەکەوە ناوچەی سەوزی بەغدایان گەمارۆدا.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
1 hour لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
1 hour لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
4 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
4 hours لهمهوپێش



