
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم.
لە دیدارەکەدا بەگرنگییەوە باس لە بەھێزکردنی ھەماھەنگی و هاریکاری بونیادنەر لە نێوان حکومەتی فیدرال و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکان کرا، لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی وڵات و یەکلایکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوە داراییەکان و جێبەجێکردنی پابەندییەکان لە یاسای بودجەی گشتی و زامنکردنی مافی هاووڵاتیان و مووچەخۆران و باشکردن و ھێنانەدی داواکارییە رەواکانی خەڵک بەگوێرەی دەستوور.
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار رایگەیاند، چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی لێکتێگەشتن و دیالۆگی جددی و خواستی هاوبەش دێتەدی بە ئاڕاستەی ھێنانەدی بەرژەوەندی هاووڵاتیان، ھاوکات ئاماژەشیکرد بەگرنگی یەکلایکردنەوەی دۆسییە هەڵپەسێردراوەکان، بەتایبەتی بابەتی بودجەی گشتی بە گوێرەی دەستوور و یاسا و پاراستنی مافی ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و مووچەخۆران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بێ جیاوازی.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئابووری و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش کە مەرامیانە ئارامی ھەندێک ناوچە تێکبدەن.

More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



