
SNN
بەپێی راپۆرتێکی نوێ بەریتانیا لەسەر ئاستی ئەوروپا لە پلەی یەکەمدایە لە رووی بەکارهێنانی فڕۆکەی تایبەت و هەر لەبەر ئەوە یەکەم وڵاتی ئەو کیشوەرەشە، کە بەهۆی بەکارهێنانی فڕۆکەی تایبەتەوە ژینگە پیس دەکات.
بەگوێرەی راپۆرتێکی ئەنجوومەنی ژینگە و گەیاندنی ئەورووپا، لە نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2019 دا رێژەی دوانئۆکسیدی کاربۆن کە بەهۆی گەشتی فڕؤکەی تایبەتەوە لە هەوای کیشوەری ئەورووپا-دا دروست بووە بە ڕێژەی 31٪ زیادی کردووە.
لە راپۆرتەکەدا باس لەوەش کراوە کە گەشتی فڕۆکەی تایبەت کاریگەرییەکی بێسنووری لەسەر ژینگە هەیە و تەنها لە ماوەی یەک کاتژمێردا فڕۆکەیەکی تایبەت دوو تۆن گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن فڕێدەداتە ناو هەوا.
هەریەکە لە بەریتانیا و فەڕەنسا پشکی 40٪ پیسبوونی ژینگەی ئەورووپا-یان بەهۆی بەکارهێنای فڕۆکەی تایبەتەوە، بەردەکەوێت و نزیکەی لە سەدا 78٪ی ئەو گەشتانەش بۆ ماوەی کورتن و هەر لە ناو کیشوەری ئەورووپا-دا ئەنجام دەدرێن.
لای خۆشیەوە ئاندرو مورفی بەڕێوبەری ئەنجوومەنی ژینگە و گەیاندنی ئەورووپا، رایگەیاند: “بەکارهێنانی فڕۆکەی تایبەت رەنگە خراپترین کار بێت کە بەرامبەر ژینگە ئەنجامیبدەین. بەڵام هێشتا سەرمایەدارە گەورەکان وەک ئەوەی هیچ قەیرانێکی ژینگەیی لە ئارادا نەبێت لە بەکارهێنانی فڕۆکەی تایبەت بەردەوامن”.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک، بە لەبەرچاو گرتنی ژمارەی سەرنشینەکان فڕۆکەی تایبەت 5بۆ 14 هێندەی فڕۆکەیەکی ئاسایی و 50 هێندەی شەمەندەفەر، هەوا پیس دەکات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


