
SNN
ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك لە سەرتاسەری جیهاندا.
ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان كە بە (فاو) ناسراوە، هۆشداریدا لەبەرزبوونەوەی نرخی خۆراك لەسەرتاسەری جیهان بەجۆرێك كە لە 10 ساڵی ڕابردوودا نرخەكان بەو جۆرە خێراییە بەرز نەبوونەتەوە.
ڕێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، دانەوێڵە و زەیت و بەرهەمەكانی شیر و گۆشت و شەكر لەو خواردن و خواردنەوانەن كە نرخەكانیان بەرەو بەرزبوونەوە دەچن و هۆكارەكانیش پەیوەندیان بە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و لێكەوتەكانییەوە هەیە.
ڕێكخراوی فاو ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەندێك ناوچەی جیهان دووچاری وشكەساڵی بوونەتەوە لەوانە بەڕازیل كە كاریگەری لەسەر بەرهەمی گەنمە شامی و قاوە هەیە و لەباشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاش كاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی زەیت كردووە.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
15 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
16 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
15 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
16 hours لهمهوپێش



