جوتیار عادل: رێگە نادرێت چیتر خەڵک و هەرێمی کوردستان ببنە قوربانی سسیاسەتی هەڵەی پەکەکە

جوتیار عادل
SNN
وتەبێیژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: “هێرشی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە بە تۆندی ئیدانە دەکەین و ھێرشکردنە سەر هێزی پێشمەرگە بە ھێرشکردنە سەر تەواوی خەڵکی کوردستان دەزانین”.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 5/6/2021 و لە ئەنجامی دانانی کەمینێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە دەڤەری ئامێدی، پێنج پێشمەرگە شەهید و چەندیش بریندار بوون”.
راشیگەیاندووە: “حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ھێرشەی پەکەکە بە توندی شەرمەزار دەکات و چیتر خەڵک و هەرێمی کوردستان رێگە نادەن ببنە قوربانی سیاسەتی هەڵەیان و ببنە ھۆکاری زیانگەیاندنی گیانی و ماددی بە ھەرێمەکەمان”.
جوتیار عادل باسی لەوەشکردووە: “لە کاتێکدا ھێرشکردنە سەر هێزی پێشمەرگە بە ھێرشکردنە سەر تەواوی خەڵکی کوردستان دەزانین، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە لە پاراستنی هاووڵاتیان و بست بە بستی خاکی هەرێمی کوردستان، و بە ئەرکی خۆی دەزانێت بەرگری لێبکات.”
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش



