وەزیری دارایی: دەتوانین بە ئامانجی زیاترکردنی داهات جوڵەی بازرگانی زیاد بکەین

SNN
وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی گومركی هەرێمی كوردستان و سەرجەم بەڕێوبەرەكانی گومرك رایگەیاند: “دەتوانین بە ئامانجی زیادکردنی داهات جوڵەی بازگانی زیاتر بکەین”.
ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی گومركی هەرێمی كوردستان و سەرجەم بەڕێوبەرەكانی گومرك لەسەر زیادكردنی داهات و جوڵەی بازرگانی كۆبوونەوە.
لەسەرەتای كۆبوونەوەكە وەزیری دارایی و ئابوری باسی ئاستەنگەكانی بەردەم كاری بازرگانی كرد لە هەرێمی كوردستان و بەڵێنی ئەوەیدا، “هەموومان پێكەوە دەتوانین كاری باشتر بكەین لە پێناو زیادكردنی جوڵەی بازرگانی و بە ئامانجی زیادكردنی داهات”.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوبەری گشتی گومركی هەرێمی كوردستان. باسی ئاستەنگەكان كرد و پێكەوە ڕێگاچارەسەری گونجاویان دەستنیشانكرد تاوەكو لەو ڕێگەیەوە، ڕێ و شوێنی پێویست بۆ ئاسانکاری و لابردنی ئاستەنگەكان لە پێناو باشتر کردن وزیاد کردنی جووڵەی بازرگانی و داهات، بكرێت.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری، جەختی لەوە كردەوە: “گومرك سەرچاوەیەكی گرنگی داهاتە لە هەرێمی كوردستان دەبێت بە هەموومانەوە پارێزگاری لەو داهاتە گرنگە بكەین”.
More News
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
4 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
4 hours لهمهوپێش



