
SNN
لەچوارەمین رۆژی سەردانەکەیاندا بۆ بەغدا و بەردەوامی دیدارە سیاسی و دیپلۆماسییەکان، وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ دکتۆر عادل عەبدولمەھدی، سەرکردەی دیاری عێراق و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق کۆبوونەوە.
لەدیدارێکدا وەفدی یەکێتی پێزانینی بۆ رۆڵی عادل عەبدولمەھدی دەربڕی کە وەک کەسایەتییەکی دیار، دۆستی دێرینی گەلی کورد و سەرۆک مام جەلال ھەمیشە لەبەرەی داکۆکیکردن بووە لەبەدیھێنانی مافەکانی کورد و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان.
لەمیانی دیدارەکەدا وەفدی یەکێتی جەختیان لە زەرورەتی ھەماھەنگی و دیدی نیشتمانی ھاوبەش و بەردەوامی گفتوگۆ بونیادنەر لەنێوان ھەرێم و عێراق کردەوە بۆ چارەسەرکردنی ریشەیی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندی گشتی.
بافڵ تاڵەبانی پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی سەرکردە و ھێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەربڕی کە تێگەیشتنیان ھەیە بۆ مافەکانی کورد و ھاوپشتی بەدیھێنانی خواستەکانی کوردن. وتیشی یەکێتی نوێ بەھەمان سیاسەت و رێچکەی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبێت. لەگەڵ ھێزە عێراقییەکاندا ھاوبەش و ھاوڕا دەبین بۆ پرسە نیشتمانی و نەتەوەیی و گرنگەکان لەسەر بنەمای گفتوگۆ و تێگەیشتنی ھاوبەش. بەھەموو شێوەیەکیش سیاسەتی پەراوێزخستن و رەتکردنەوەی گفتوگۆ رەتدەکەینەوە. لەپێناو مافی گەلەکەمان و بەھێزی قەوارەی ھەرێم ھەموو سازشێکی حیزبی دەکەین، بەڵام سازش لەماف و بەرژەوەندی گەل و خاکەکەمان ناکەین.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش



