نوێنەری پەیەدە بۆ SNN “سێ ئەنداممان لە فڕۆكەخانەی هەولێر لەلایەن هێزی نەناسراوەوە ڕفێندراون”

عەلى حەمە سەعید-SNN
نوێنەری پارتی یەكێتی دیكورات (پەیەدە) لە هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ لە كاتی سەردانیكردنی سێ ئەنداممان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە مەبەستی پێشوازیكردن لە چەند كەسایەتییەك، بەڵام لە لایەن هێزێكی نەناسراوی ناو فڕۆكەخانەوە ئەو سێ ئەندامەمان فڕێندراون و تائێستاش چارەنوسیان نادیارە.
نوری ئەسعەد، نوێنەری پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) لە هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سێ ئەنداممان لە هەولێر لە كاتی سەردانیكردنیان بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر بە مەبەستی پێشوازیكردن لە هاتنی چەند میوانێكی تایبەتی خۆیان لە لایەن هێزێكی نەناسراو كە نازانین هێزی ئاسایشی هەولێرە یان هێزی ئاسایشی فڕۆكەخانە یان هەر هێزێكی دیكەیە دەستگیركراون و دواتر بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو سێ ئەندامەی دەستگیركراون بریتین لە (مستەفا عوسمان)، نوێنەری پەێوەندییەكانی پەیەدە لە هەولێر، هەروەها (جیهاد حەسەن) نوێنەری خۆبەڕێوبەری دیموكراتی لەهەولێر و هاوكات( مستەفا عەزیز) ئەندامی پەیەدە لە هەولێر، ئێمەش لای خۆمانەوە دەستمان بە بەدواداچوون كردووە بەڵام تا ئێستا بۆمان ڕووننەبووەتە ئەو سێ ئەندامەمان لەسەر چی و لە لایەن چ هێزێكەوە دەستگیركراون.
نوێنەرەكەی پەیەدە لە هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان و ئیدارەی فڕۆكەخانە و بەرپرسانی دیكەی هەولێر لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ زانینی چارەنووسی ئەو سێ ئەندامەمان و ئاشكراكردنی هۆكاری دەستگیركردنیان.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



